وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ی كه‌نه‌دا: ئێران مه‌ترسییه بۆ سه‌ر ئاسایش و ئاشتى جیهان
به پێى ئاژانسى هه‌واڵى رۆیته‌رز؛ راب نیكولسون وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى كه‌نه‌دا؛ له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاندووه كه ئێران به‌هۆى كاروبارى ئه‌تۆمى و پشتیوانى له تیرۆریزم و هه‌وڵدان بۆ له‌ناوبردنى ئیسرائیل و پێشیل كردنى مافى مرۆڤ مه‌ترسى هه‌یه بۆ سه‌ر ئاشتى و ئاسایشى جیهان.
هه‌روه‌ها رایگه‌یاند: كه كه‌نه‌دا ئه‌و رێككه‌وتنه تاوتوێ ده‌كات كه بزانێت ئایا ئێران هه‌ر قسه‌ى هه‌یه یاخود ناوه‌ڕۆكى ئه‌و رێككه‌وتنه به‌جێ ده‌گه‌یه‌نێت.