مایكل هایدن: له چه‌ند ساڵێكی كه‌می دیكه‌دا هه‌ر یه‌ك له سوریا و عێراق له سه‌ر نه‌خشه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست نامێنن
هایدن له لێدوانه‌كه‌ی ئاماژه‌یدا كه رێككه‌وتنی سایكس بیكۆ كه وڵاتانی ئه‌وروپا واژوویان كرد ره‌نگدانه‌وه‌ی واقیعی نه‌بوو له سه‌ر ئه‌رزی واقیعدا و ناوچه‌كه به‌رده‌وامه له ناكۆكی و ئه‌م ناكۆكییه‌ش تا 30 ساڵی دیكه به‌رده‌وام ده‌بێت .
به‌رێوه‌به‌ری پێشووی ده‌زگای هه‌واڵگری ناوه‌ندی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند كه هێزه‌كانی پێشمه‌رگه كه ئێستا رووبه‌رووی چه‌كدارانی تیرۆریستی داعش ده‌جه‌نگن ، هاوپه‌یمانی سه‌ره‌كی ئه‌مه‌ریكان له ناوچه‌كه و داوای كرد هه‌رچی زووه پێویسته پڕ چه‌ك بكرێن .