سه‌رۆك كۆماری ئێران، بانگ كرایه دادگا
به‌پێی هه‌واڵێكی ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی حكوومه‌تی ئێران (ئیرنا)، دادگای تاوانه‌كانی پارێزگای تاران، له نامه‌یه‌كدا، داوای له مه‌حموود ئه‌حمه‌دینژاد، سه‌رۆككۆماری ئێران كردووه، خۆی به دادگا بناسێنێت.
له ئاگاداركردنه‌وه‌كه‌ی دادگادا، ئاماژه به تۆمه‌ته‌كانی سه‌ر ئه‌حمه‌دینژاد نه‌كراوه و ته‌نیا باس له‌وه كراوه كه له‌لایه‌ن عه‌لی لاریجانی، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی ئێران، سه‌رۆكی كۆمیسیۆنی ماده‌ی 90ی ده‌ستووری ئێران و هه‌روه‌ها له‌لایه‌ن كه‌سێك به ناوی یه‌عقووب خه‌لیل نه‌ژاد، سكاڵا له دژی تۆمار كراوه.
ئاگاداركردنه‌وه‌كه‌ی دادگای تاران، رێكه‌وتی كۆتایی مانگی ئایاری رابردووی له‌سه‌ر نووسراوه و داوا كراوه، ئه‌حمه‌دینژاد، له مانگی تشرینی دووه‌می داهاتوو، واته 4 مانگ دوای كۆتایی هاتنی خولی سه‌ركۆمارییه‌كه‌ی، له دادگا ئاماده بێت.