واشنتن، سووریا بە بەکارهێنانی چەکی کیمیایی تۆمەتبار دەکات و بڕیاریشی دا چەک بە ئۆپۆزسیۆنەکەی بدات
لەلایەکی دیکەوە ئەمڕۆ هەینی، نوێنەرێکی باڵای ڕووسیا ڕایگەیان، ئەو زانیاریانەی کە هانی ئەمەریکای داوە پێی وا بێت لەلایەن حکوومەتی سووریاوە چەکی کیمیایی بە کار هێنرابێت، زانیاریی ناڕاستن، زیاتر گوتی \"بڵاوکردنەوەی ئەو زانیاریانەیش بە واتای ئاماژەیە بە نیازی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا لە دەستتێوەردانی سەربازی لە سووریا.
سەرۆکی لیژنەی سیاسەتی دەرەوە لە ئەنجوومەنی نوێەرانی ڕووسیا، ئالێکس بەشکۆڤ، ڕوونی کردەوە \""ئەو زانیاریانەی کە ئاماژە بە بەکاربردنی چەکی کیمیایی دەدەن لەلایەن ڕژێمس سووریاوە، لەو شوێنەوە سەرچوەیان گرتووە کە بە درۆ بۆ سەددام حوسێنیش هەڵبەسترا لەبارەی چەکی کیمیاییەوە. ئۆیامایش ئەو ڕێگەیە دەگرێت کە جۆرج بووش گرتییەبەر.\""
دوو بەرپرسی ئەمەریکایی، گوتیان ، سەرۆکی ئەمەریکا، باراک ئۆباما، سوورە لەسەر ناردنی پێداویستی بۆ ئۆپۆزسیۆنی چەکداری سووریا، بەڵام کاتی ناردنی کۆمەک و پێداویستییەکانیان دیاری نەرک.
بین رۆدسی جێگری ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی سەرۆکی ئەمەریکایش ڕایگەیاند، ئۆباما بڕیاری داوە لە ڕووی سەربازییەوە و ڕاستەوخۆ پشتیوانیی ئۆپۆزسیۆنی سووریا بکات، بەڵام نەیەویست جۆر و چۆنیەتیی پشتیوانییەکە بدرکێنێت."