13 حوزه‌یران / یۆنیۆ (گوڵان میدیا)- به گوێره‌ى ئاژانسى ده‌نگوباسى قوتابیانى ئێران، وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌و وڵاته، بڵاوبوونه‌وه‌ى ئه‌و هه‌واڵه‌ى ئاژانسى ده‌نگوباسى رۆیته‌رزى ره‌ت كرده‌وه كه باس له سه‌ردانى عه‌لى ئه‌كبه‌ر ساڵحى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئێران بۆ ئه‌مه‌ریكا ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ى وتوێژ له‌گه‌ڵ گه‌وره به‌رپرسانى ئه‌مه‌ریكا ساز بكات كه ماوه‌ى چه‌ند هه‌فته‌یه‌كه له سه‌رچاوه‌كانى هه‌واڵ باسى لێوه ده‌كرێت.
گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئێران ره‌تى كرده‌وه كه به هیچ شێوه‌یه‌ك و بۆ هیچ مه‌به‌ستێك ساڵحى سه‌ردانى ئه‌مه‌ریكاى كردبێت به تایبه‌تیش بۆ سازكردنى وتوێژ.