مافی په‌نابه‌ری له هه‌موو ئه‌وروپادا یه‌ك ده‌خرێت
به‌گوێره‌ی پرۆژه‌كه له‌مه‌ودوا له سه‌رجه‌م وڵاتانی ئه‌ندام له یه‌كیه‌تی ئه‌وروپادا، پێوه‌ره‌كانی پێدانی مافی په‌نابه‌ری وه‌كو یه‌ك ده‌بن.
به‌و پێیه‌یش هه‌ر په‌نابه‌رێك له هه‌ر كام له 27 وڵاته ئه‌ندامه‌كه‌ی یه‌كیه‌تی ئه‌وروپادا داواكارییه‌كه‌ی ڕه‌ت كرایه‌وه، ئیتر له هیچكام له‌و وڵاتانه‌دا ناتوانێت داواكاریی پێشكه‌ش بكاته‌وه.
هه‌روه‌ك هیچ وڵاتێكیش ناتوانێت تاكلایه‌نه ده‌ستكاری پێوه‌ر و بنه‌ماكانی پێدانی مافی په‌نابه‌ریی بكات.
ئه‌مه‌یش له به‌رژه‌وه‌ندی په‌نابه‌ره‌كاندایه، چونكه هه‌م پێوه‌ره‌كان یه‌ك ده‌خات هه‌میش ده‌سته‌ڵاتی وڵاتان له دواخستن و مامه‌ڵه‌ی جیاوازی داواكاریی په‌نابه‌ریی سنووردار ده‌كات.
جێگه‌ی باسه وڵاتانی ئه‌وروپا له ریزی پێشه‌وه‌ی وڵاتانی جیهانن له داواكاریی په‌نابه‌ریدا به‌شێوه‌یه‌ك ته‌نها له ساڵی ڕابردوودا 330 هه‌زار كه‌س داوای ئه‌و مافه‌یان له‌و وڵاتانه كردووه.
بڕیاریشه ئه‌م پرۆژه‌یه له سه‌ره‌تای ساڵی 2015ـه‌وه به ته‌واوی بخرێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.