یەكیەتیی ئەورووپا پەیوەندییەكانی لەگەڵ توركیا بەرەو پێشەوە دەبات

 یەكیەتیی ئەورووپا پەیوەندییەكانی لەگەڵ توركیا بەرەو پێشەوە دەبات
6 حوزه‌یران / یۆنیۆ (گوڵان میدیا)- لە رۆژانی 7 و 8ی ئەم مانگە كۆنفرانسێك لە شاری \"ئەستەنبوڵ\"" بەڕێوە دەچێت بۆ مەبەستی قسەكردن لە سەر پەیوەندییەكانی نێوان توركیا و یەكیەتیی ئەورووپا.

وەزارەتی دەوڵەتی توركیا بۆ كاروباری یەكیەتیی ئەورووپا ئاشكرای كرد، لەو كۆنفرانسەدا ژمارەیەكی زۆر لە سەركردەكانی وڵاتانی ئەورووپا و توركیا، پەرلەمانتاران، سیاسەتمەداران و كەسانی ئەكادیمی بەشداری دەكەن و ئامانجیش تیایدا قسەكردن دەبێت لە سەر ئەو كێشانەی بوونەتە بەربەست لە بەردەم بەرەو پێشبردنی پەیوەندییەكانی نێوان توركیا و یەكیەتیی ئەورووپا.

ی ڕابردوودا لە بواری ئابووریەوە پێشكەوتنی گەورەی بەدەست هێناوە. ئەمە لە كاتێكدایە قەیرانی ئابووریی ئەورووپا درێژەی هەیە.

لە هەمان كاتیشدا پێگەی سیاسیی توركیا لە ماوەی چەند ساڵی ڕابردوودا بەهێزتر بووە. ئەمەیش وای كردووە بەرپرسانی ئەورووپا سیاسەتی خۆیان لە بەرامبەر ئەنقەرە بگۆڕن و هەوڵ بدەن پەیوەندییەكی بەهێز لە نێوان یەكیەتیی ئەورووپا و توركیادا هەبێت. "
Top