ئۆرهان پاموك‌و یه‌شاركه‌مال پشتگیری له خۆپیشاندانه‌كانی توركیا ده‌كه‌ن
له نوسینێكیدا رۆماننوسی ناسراوی تورك‌و خاوه‌نی خه‌ڵاتی نۆبڵ، ئۆرهان پاموك، دوێنێ (چوار شه‌ممه) پشتیوانی خۆی راگه‌یاند بۆ خۆپیشاندانه‌كانی پاركی غازی له گۆڕه‌پانی ته‌كسیمی ئیسته‌نبوڵ، به‌پێی هه‌واڵێكی حوڕیه‌ت ده‌یلی نیوز.
هاوكات نوسه‌ری به ناوبانگی كورد- له توركیا رۆماننوس، یه‌شار كه‌مال، له‌باره‌ی خۆپیشاندانه‌كانی گازی پارك‌و شاره‌كانی تری ئه‌و وڵاته رایگه‌یاند، \"له‌م قۆناغه‌دا پێویستیمان به رژێمێكی دیموكراسی هه‌یه\""و پێویسته ئه‌م زه‌خت و زۆره كۆتایی پێ بهێنرێت‌و حكومه‌ت گوێ له داواكاریه‌كانی خه‌ڵك بگرێت.\""
یه‌شاركه خاوه‌ن ناوبانگێكی گه‌وره‌ی جیهانیه‌و رۆمانه‌كانی بۆ چه‌ندین زمانی زیندوی جیهانی وه‌رگێڕدراون، بابه‌تێكی له رۆژنامه‌ی ریپۆپیلیكای ئیتاڵیی-دا بڵاوكردوه‌ته‌وه‌و تیایدا ئاماژه‌ی به سیسته‌می نه‌ژادپه‌رستی داوه‌و به \""خرابترین نه‌خۆشی\"" وه‌سفی كردووه كه هه‌موو شتێك له ناو ده‌بات.
هاوكات ده‌ڵێت، \""وه‌رن هه‌مومان له‌به‌ر ئه‌م هۆكارانه ده‌ست له ناو ده‌ست بۆ وڵاتێكی دیمكراسی‌و ئازاد تێكۆشینئ بیر و بۆچوونه‌كان یه‌كبخه‌ین.\"""