لە ئەستەنبۆل 76 خۆپیشاندەر لە لایەن پۆلیسەوە دەستگیركران و 2کەسیش مردوون

لە ئەستەنبۆل 76 خۆپیشاندەر لە لایەن پۆلیسەوە دەستگیركران و 2کەسیش مردوون
5 حوزه‌یران / یۆنیۆ (گوڵان میدیا)- خۆپیشاندانەكانی مەیدانی تەقسیمی ئەستەنبۆڵ كەوتنە نێو رۆژی یازدەیەمەوە و گرتنی خوپیشاندەرەكانیش لە لایەن هێزە ئەمنییەكانەوە درێژەی هەیە.

لەمبارەیەوە ماڵپەڕی تی ئار تی خەبەر بڵاویكردۆتەوە كە لە یازدەمین رۆژی خۆپیشاندانەكانی مەیدانی تەقسیمدا سەرەڕای شەڕ و پێكدادانی نێوان خۆپیشاندەران و پۆلیسدا، هاوكات ژمارەیەك خۆپیشاندەر بریندار بوونە و زیاتر لە 76 خۆپیشاندەری دیكەیش لە لایەن هێزە ئەمنییەكانەوە دەستگیر كراون. هەروەها ئەمڕۆ چوارشەممە ژمارەی مردووەکان گەیشتە دوو کەس.

هاوكات ئەمڕۆ دوای كۆ بوونەوەی جێگری سەرۆك وەزیری توركیا و سەرۆك كۆماری توركیا، سەرۆك كۆمار داوای لە سەرۆكی پارتە بەرهەڵەستكارەكان كرد تا داوا لە ئەندام و لایەنگرانی خۆیانیان بكەن تا كۆتایی بە خۆپیشاندانەكان بهێنن، چونكە حكوومەت پەیامی خۆپیشاندەرەكانی وەرگرتووە.
Top