لە ماوەی دوو رۆژ لە ئەنقەرە 500 كەس دەستگیر كران
لەمبارەیەوە ماڵپەڕی تی ئار تی بڵاویكردۆتەوە كە لە رۆژی شەممەیەوە لە مەیدانی قزڵئای لە ئەنقەرە خەڵك دەستی بە خۆپیشاندان كردووە و بە هۆی داخستنی رێگاو بانەكانی دەوروبەری مەیدانەكە پۆلیس ناچار بووە كە هاتوچۆی ئەو مەیدانە قەدەغە بكات.
سەرچاوەكە ئاماژەی بەوە كردووە كە شەوی شەممە گروپێك لە خۆپیشاندەرەكان ویستوویانە بەرەو كۆشكی سەرۆك وەزیر بەرێبكەون، بەڵام پۆلیس بەرپەرچی ئەو گروپەی داوەتەوە و لە ئەنجامدا شەڕ روویداوە و ژمارەیەك هاووڵاتی بریندار بوونە.
هەر لەمبارەیەوە بەرێوەبەری پۆلیسی ئەنقەرە ئاماژەی بەوە كردووە كە لە ماوەی دوو رۆژدا لە ئەنقەرە زیاتر لە 500 خۆپیشاندەر لە لایەن پۆلیسەوە دەستگیر كراون و 12 لەم گیراوانە دوای رەوانە كردنیان بۆ دادگا ئازاد كراون.