ئێران مانگانە 15 ملیۆن دۆلارەكەی لە حەماس بڕی

ئێران مانگانە 15 ملیۆن دۆلارەكەی لە حەماس بڕی
3 حوزه‌یران / یۆنیۆ (گوڵان میدیا)- ئێران یارمەتییەکانی دارای خۆی بۆسەر بزوتنەوەی حەماسی فەڵەستینی دەبرێت بە هۆی هەڵوێستەکانی بەرانبەر بە رەوشی سوریا، رۆژنامەی تیلیگرافی بریتانی ئەمڕۆ دووشەممە بڵاویکردەوە، حکوومەتی ئەحمەدی نەژاد سەرۆک کۆماری ئێران ئەو هاریکارییە داراییانەی بۆ سەر بزوتنەوەی حەماسی فەڵەستینی بڕی کە مانگانە بڕی 15 ملیۆن دۆڵاری پێدەدا، رۆژنامە بەریتانییەکە ئەوەشی خستۆتەروو، کە هۆکاری برینی ئەو بڕە پارەیە، بۆ هەڵوێست و پشتگیرکردنی بزوتنەوەی حەماس بووە لە چەکدارانی سەر بەسوپای ئازادی دژ بە بەشار ئەسەدی سەرۆکی رژێمی سوریا، وەک تەلیگراف ئاشکرای کردووە مانگانە حکوومەتی ئێران بڕی ١٥ ملیۆن دۆڵاری وەک هاریکاری داوەتە بزووتنەوەی حەماسی فەڵەستنی لە کەرتی غەززە .
Top