لە هەفتەیەكدا 939 كەس لە ئەستەنبۆڵ دەستگیرا كراون

لە هەفتەیەكدا 939 كەس لە ئەستەنبۆڵ دەستگیرا كراون
2 حوزه‌یران / یۆنیۆ (گوڵان میدیا)- لە دریژەی خۆپیشاندانەكانی مەیدانی تەقسیم لە شاری ئەستەنبۆڵدا رۆژی یەك شەممەیش ئەو خۆپیشاندانانە بەردەوام بوون و ئەمجارەیش لە شارەكانی دیكەی وەكو ئەنقەڕە و ئەزمیریش خەڵك بۆ پشتیوانی كردنی خۆپیشاندەرەكانی ئەستەنبۆڵ دەستیان بە خۆپیشاندان كرد.

لەمبارەیەوە ماڵپەڕی تی ئار تی خەبەری توركی بڵاویكردۆتەوە كە رۆژی یەكشەممە سەرەڕای بەردەوام بوونی نائارامییەكانی ئەستەنبۆڵ هاوكات لە شارەكانی وەكو ئەنقەڕە و ئەزمیریش خەڵك بۆ پشتگیری كردنی خۆپیشاندەرەكانی ئەستەنبۆڵ دەستیان بە خۆپیشاندان كردووە و ژمارەیەك كەسیش بریندار بوونە.

سەرچاوەكە ئاماژەی بە لێدوانێكی وەزیری ناوخۆی توركیا موعەمەر گۆلەر كردووە و نووسیویەتی: وەزیری ناوخۆی توركیا ئاماری خۆپیشاندانەكانی یەك هەفتەی رابردووی ئەستەنبۆڵی ئاشكرا كردووە و لە یەك هەفتەدا 939 كەس لە لایەن پۆلیسەوە دەستگیركراون.

ناوبراو ئاماژەی بەوە كردووە كە سەرەڕای سوتاندنی زیاتر لە 100 ماشینی شارەداریش 53 هاووڵاتی و 26 پپلیسیش بریندار بوونە.
Top