كۆپته‌ره‌كه‌ی نه‌ژاد خه‌ریك بوو بكه‌وێته خواره‌وه
به‌پێی هه‌واڵی ماڵپه‌ری فه‌رمی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری ئێران، له رووداوێكدا ئه‌مڕۆ فڕۆكه‌ی ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد سه‌رۆك كۆماری ئێران، تووشی كێشه‌ی ته‌كنیكی ده‌بێ و به ناچاری ده‌نیشێته‌وه.
ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد سه‌ر له‌به‌یانی ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له به‌رپرسانی باڵای ئه‌و وڵاته له سه‌ردانیان بۆ كردنه‌وه‌ی گه‌وره‌ترین تۆنێلی جاده‌یی له به‌رزاییه‌كانی ئه‌لبورز له‌ناو فڕۆكه تایبه‌ته‌كه‌یاندا له مه‌رگ نزیك ده‌بنه‌وه، به‌ڵام به وته‌ی ئه‌و ماڵپه‌ره دوعای خێری خه‌ڵك و خواوه‌ند گیانی سه‌رۆك كۆماریان رزگار كردووه و دوای كردنه‌وی ئه‌و تۆنێله ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد به‌سه‌لامه‌تی به‌سواری ئۆتۆمبێل ده‌گه‌ڕێته‌وه تاران.