فه‌رمانده‌یه‌كی كوردی سووپای سووریای ئازاد: ئاماده‌ین شه‌ڕ له‌دژی PKK بكه‌ین
سه‌ركرده‌یه‌كی كورد كه سه‌رۆكایه‌تی یه‌كه‌یه‌كی چه‌كداری ده‌كات له سووپای سووریاى ئازاد له ماڵێكی پارێزراودا له توركیا خۆی حه‌شار دابوو، ئه‌و خودان چیرۆكێكه كه داوای چه‌ك ده‌كات له توركیا، تاوه‌كو شه‌ڕ له دژی پارتی كرێكارانی كوردستان (PKK) و رژێمه‌كه‌ی به‌شار ئه‌سه‌د بكه‌ن.
عوبێد مو‌سا یه‌كێكه له‌و سه‌ركرده كوردانه‌ی كه له‌ئێستادا له ریزی سووپای سووریای ئازاد ده‌جه‌نگێ له دژی رژێمه‌كه‌ی به‌شار ئه‌سه‌د، له لێدوانێكدا بۆ (ئاژانسی فڕانس پرێس) خوازیاره توركیا به چه‌ك و كه‌لوپه‌لی سه‌ربازی هاوكاریان بكات. ناوبراو كه سه‌رۆكایه‌تی 40 چه‌كدار ده‌كات، ئه‌و قسانه‌ی له‌كاتی پشوودان كرد، دوای ئه‌وه‌ی به‌شداری له شه‌ڕێكی قورس كردبوو له نزیك شاری حه‌له‌ب.
ئه‌و سه‌ركرده كورده ئاماژه به‌وه‌ده‌كات ئه‌گه‌ر توركیا كۆمه‌كی سه‌ربازیان بكات، ئه‌وا شه‌ڕ له‌گه‌ڵ ئه‌و گروپه چه‌كداره كوردانه ده‌كه‌ن كه ماوه‌یه‌كی زۆره دژایه‌تی توركیا ده‌كه‌ن. هاوكات گوتیشی: \"ئێمه پێویستیه‌كی زۆرمان به چه‌ك هه‌یه\"".
هه‌روه‌ها راشیده‌گه‌یێَنێ \""ئه‌گه‌ر ئه‌وان به كورد و عه‌ره‌ب یه‌كریزبن، ئه‌وا ده‌توانین كۆمه‌ك و پاڵپشتی سه‌ربازی توركیا به‌ده‌ست بهێنین. ئه‌وكات نه‌ك له دژی رژێمه‌كه‌ی ئه‌سه‌د، به‌ڵكو له‌دژی پارتی كرێكاری كوردستان(PKK)ش شه‌ڕ ده‌كه‌ن\"".
عوبێد مو‌سا له ژوورێكدا قسه‌ی ده‌كرد كه چوار ده‌وری دیواره‌كانی، وێنه‌ی چه‌كدارانی كوژرا و برینداری سووپای سووریای ئازادی تێدا هه‌ڵواسراوبوو، له‌گه‌ڵ چه‌ند وێنه‌یه‌كی كاریكاتێری به‌شار ئه‌سه‌د. هه‌روه‌ها له‌سه‌ر دیواره‌كه‌دا نووسرابوو \""به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ناوه‌ستین تاوه‌كو سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست نه‌هێنین\"".
عوبێد مو‌سا ده‌ڵێ \""به پاڵپشتی توركیا ده‌توانین هێرش بكه‌ینه سه‌ر پێگه و باره‌گاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان (PKK) له ناوخۆی سووریا، چونكه ئێمه زانیاری ته‌واومان هه‌یه له‌باره‌ی بوونی(PKK) و ئه‌و ناوچانه‌ی كه ده‌ستیان به‌سه‌رداگرتووه\"".
رووداو
"