سەرچاوەیەك: حەوتووى داهاتوو وەزیرى دەروەى توركیا سەردانى هەرێمى كوردستان دەكا

سەرچاوەیەك: حەوتووى داهاتوو وەزیرى دەروەى توركیا سەردانى هەرێمى كوردستان دەكا
حەوتووى داهاتوو ئەحمەد داود ئۆغڵو وەزیرى دەرەوەى توركیا بەسەرۆكایەتیی شاندێك سەردانى هەرێمى كوردستان دەكا، كەناڵى ئاسمانى \"24\"" گواستییەوە.
ەپێى هەواڵەكە، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان لە بەرنامەیەكى تەلەڤزیۆنى كەناڵى ئاسمانى \""24\"" لەبارەى دۆخى سووریا ئاخاوت و گوتى، بەمەبەستى تاوتوێكردنى دۆخى سووریا و ئەو ناوچانەى كەوتوونەتە دەست كورد لە باكورى ئەو وڵاتە حەوتووى داهاتوو ئەحمەد داود ئۆغڵو ڕەوانەى باكورى عێراق /هەرێمى كوردستان/ دەكەم.

زیاتر گوتى، كێشەمان ئەوە نییە هەبوونى كورد لەوێ لەناو ببرێ یان ناتوانین موداخەلەى كورد بكەین، بەڵام مەحاڵە بەگەرمى لە پێوەندى لەگەڵ \""ڕێكخراوى تیرۆریستى\"" پارتى كرێكارانى كوردستان (پەكەكە) و پارتى یەكەتیی دیموكراسى (پەیەدە) بڕوانین.

ئەردۆغان ئاماژەى دا، ئەو پێكهاتەیەى ئەوێ ناكرێ وەك پێكهاتەى كوردان هەڵبسەنگێنرێ، ئەوە پێكهاتەى \""ڕێكخراوى تیرۆریستى\"" پەكەكە و پەیەدەیە كە ئەوەش خاڵى هەستیارى ئێمەیە.\'















ئاكانیوز"
Top