سووریا به هه‌لیكۆپته‌ر دیمه‌شق‌و حه‌له‌ب بۆردوومان ده‌كات
چالاکوانان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه \"تۆپـخانه‌ی 216ی له‌شـکر كه باره‌گاکه‌ی له نزیک شـارۆچکه‌ی ئه‌لته‌لـله له نیوه‌شه‌وه‌ى سێشه‌ممه‌وه ده‌سـتیکردووه به تۆپـبارانی شـارۆچکه‌که که ژماره‌ی دانیشـتوانه‌که‌ی نزیکه‌ی 100 هه‌زار که‌سه‌و کاره‌با و ته‌له‌فونی شـارۆچکه‌که بڕاوه\"".
شـارۆچکه‌که‌ى ئه‌لته‌لـله 8 کیلۆمه‌تر له باکووری دیمه‌شقه‌وه دووره و له هه‌فته‌ی رابردووه‌وه که‌وتووه‌ته ژێر ده‌سـتی ئۆپـۆزسیۆن، حکومه‌تى ئه‌سه‌دیش به هه‌لیکۆپـته‌ر له گه‌ڕه‌کی حه‌جه‌ر ئه‌لئه‌سوه‌دی باشووری دیمه‌شقی داوه.
چالاکوانان ده‌ڵێن \""حکومه‌ت هێزێکی گه‌وره‌ی له‌شـکری به پاڵپشـتی تانک و زرێپۆشه‌وه له ئیدلبه‌وه به‌ره‌و شـاری حه‌له‌ب جوڵاندووه تاوه‌کو شه‌ڕی ئه‌و سه‌رهه‌ڵداوانه‌ی پێ‌بکات که ده‌سـتیان به‌سه‌ر چه‌ند به‌شـێـکی شـاره‌که‌دا گرتووه\"".
شه‌ڕ و پێكدادان له حه‌ما و ئیدلیب و دێر ئه‌زور روویانداوه و ده‌نگی تۆپ و شه‌ڕه ته‌قه بیستراوه، کۆمه‌ڵی چاودێری مافه‌کانی مرۆڤی سووری بنکه له بریتانیاش ده‌ڵێت \""دوێنێ زیاتر له 40 که‌س له توندوتیژییه‌کانی سه‌رانسه‌ری وڵاته‌که‌دا کوژراون\"".
رووداو"