میت رۆمنى بەهۆى ئێران و سووریاوە رەخنە لە سیاسەتەكانى باراك ئۆباما دەگرێ

میت رۆمنى بەهۆى ئێران و سووریاوە رەخنە لە سیاسەتەكانى باراك ئۆباما دەگرێ
میت رۆمنى پاڵاوكى كۆماریخوازەكان بۆ هەڵبژاردنى داهاتووى سەرۆك كۆمارى ئەو وڵاتە لە كۆبوونەوەیەكى لەگەڵ سەربازانى پێشووى وڵاتەكەى، رەخنەى لە سیاسەتەكانى باراك ئۆباما بەرامبەر ئێران و سووریا گرت.
میت رۆمنى كە بەنیازە سەردانى بەریتانیا، پۆڵەندا و ئیسرائیل بكا راى گەیاند \"ئۆباما بۆ راگرتنى بەرنامەى ناوكەییی ئێران هەوڵى رژدى نەداوە\""، تۆڕى دەنگوباسى (بى بى سى) ئەم هەواڵەى گواستەوە.

زیاتر راى گەیاند \""ئەگەر وابیر بكەینەوە رژدبوونمان لە سیاسەتەكانى دەرەوە دەبێتە هۆى دروستبوونى ناكۆكى و ئاڵۆزى، ئەمە بیركردنەوەیەكى هەڵەیە و زۆرجار كارەساتى لێ دەكەوێتەوە و لاوازبوون لە بڕیاردانە كە دەمانخاتە مەترسییەوە\"".

رۆمنى رەخنەى لە سیاسەتەكانى ئۆباما گرت بەرامبەر ئەو ناڕەزایەتییانەى پاش دوایین هەڵبژاردنى سەرۆكایەتیی كۆمار لە ئێران سەرى هەڵدا و گوتى \""شۆڕشى خەڵك وەك گرفتێك لە بەرامبەر سیاسەتەكانى دەرەوەى سەركۆمارى هەڵسوكەوت كرا، نە وەك دەرفەتێكى ستراتیجى و ئەمجۆرە ناوبژیوانە هەڵەیە نابێ دووبارە بنەوە. كاتێك گەلى ئێران بە نەترسى و بە قەبووڵكردنى مردن و داراكاریكردن شۆڕش دژى حكوومەت دەكەن، دەبێ دەنگى راستەقینەى سەرۆكى ئەمەریكا بۆ ئازادییان بێتە بیستن\"".

ئەو پاڵاوكە راى گەیاند \""رێژیمى ئێران لە هەوڵى بەدەستهێنانى چەكى ناوكەییە و هیچ شتێك لەوە مەترسیدارتر نییە و هەر بۆیە دەبێ گەمارۆكان جێبەجێ بكرێن و هەرجۆرە پیتاندنى یۆرانیۆم لەلایەن ئەو وڵاتەوە بێتە راگرتن\""، ئەمەش بەپێى هەمان سەرچاوە.

رۆمنى لەبارەى پرسى سووریا راى گەیاند \""لەگەڵ بۆچوونى سەرۆكى ئەمەریكام بۆ دەست لەكاركێشانەوە بەشار ئەسەد سەرۆكى ئەو وڵاتە، بەڵام ئۆباما سەركەوتوو نەبووە ئەو كارە جێبەجێ بكا\"".

پاڵاوكى كۆماریخوازەكان سیاسەتەكانى خۆى لە داهاتوو بەرامبەر ئێران و سووریا بە بوونى بە سەرۆكى ئەمەریكا ئاشكرا نەكرد.

ماوەى 17 مانگە ئاڵۆزى و توندتیژى سووریاى گرتووەتەوە و تا ئێستە بەهۆیەوە هەزاران كەس بوونەتە قوربانى و بە دەیان هەزار كەسیش ئاوارە بوونە.


ئەمەریكا و وڵاتانى ئەوروپایی لە بەرنامەى ناوكەییی ئێران بەگومانن و تا ئێستە چەندان گەمارۆ دژى ئەو وڵاتە دەركراوە، بەڵام تاران ئەو تۆمەتانە بە پاش دەداتەوە و بەردەوام دووپات لە ئاشتیخوازیى بەرنامەى ناوكەییی خۆى دەكاتەوە.

تا ئێستە ئەمەریكا و یەكەتیی ئەوروپا بە مەبەستى راگرتنى بەرنامەى ناوكەییی ئێران، چەندان گەمارۆى دژى ئەو وڵاتە دەركردووە لەوانە راگرتنى هەناردەكردنى نەوت.















ئاكانیوز"
Top