ئیمارات دەیەوێ ئەتۆم بەرهەم بێنێت

ئیمارات دەیەوێ ئەتۆم بەرهەم بێنێت
دەستەی فیدراڵی چاودێری ئەتۆمی رێگەی بە دروستكردنی یەكەمین وێستگەی بەرهەمهێنانی كارەبا بە شێوەی ئەتۆمی لە ئیمارات دا و ئەوەش رێگە لەبەردەم چەند كۆمپانیایه‌کی كۆریای باشوور بۆ دەستكردن بەو پرۆژەیە دەكاتەوە كە تێچووەكەی چەند ملیار دۆلارە.

لە دیسەمبەری 2009دا، ئیمارات لەگەڵ كۆنسۆریۆمی كۆریایی كە له‌ كۆمەڵێك كۆمپانیای كۆریای باشوور پێکهاتووه‌، بۆ دروستكردنی چەند یەكەیەكی ئەتۆمی بۆ بەرهەمێهانی كارەبا به‌مه‌به‌ستی پڕكردنەوەی داواكاریی بەرزی پێویستی كارەبا لە وڵاتەك رێکكەوت.

دامەزراوەی ئیمارات بۆ وزەی ئەتۆمی كە بۆ سەرپەرشتیكردنی ئەو پرۆژەیە دروستكرا، بۆ دەستكردن بە دروستكردنی وێستگەكان چاوەڕێی وەرگرتنی مۆڵەتی كاركردنی دەكرد.
Top