سوپای ئازاد: سووریا چەكە كیمیاییەكەی بۆ فڕۆكەخانەكانی نزیك سنوور گواستووەتەوە

سوپای ئازاد: سووریا چەكە كیمیاییەكەی بۆ فڕۆكەخانەكانی نزیك سنوور گواستووەتەوە
سوپای سووریای ئازاد\" ڕایگەیاند كە حكوومكەتی سووریا چەكە كیمیاییەكەی گوازتووەتەوە بۆ ئەو فڕۆكەخانانەی نزیك سنووەكانن. ئەمەیش دوای ڕۆژێك ڕەتبوون بەسەر ئەو هۆشدارییەی دیمەشقدا دێت كە ڕایگەویاند چەكی كیمیایی بەكار ناهێنێت، تەنیا لەبەرانبەر دوژمنكاری وهێرشی دەرەكیدا نەبێت.
لەو بەیاننامەیەدا كە ئەمڕۆ بڵاویان كردووەتەوە، سوپای ئازاد دەڵێت كە سەركردایەتییان باش دەزانن ئەو چەكانە لە كوێن.

هاوكات بەیاننامەكە ئاماژە دەدات كە ئەوان دەتوانن ئەوە ئاشكرا بكەن كە بەشار ئەسەد هەندێك لەو چەكانە و پێكهاتەكانی بۆ فڕۆكەخانەكانی نزیك سنوور گواستووەتەوە.

هۆكاری گواستنەوەی ئەو چەكەیش بە بڕوای سوپای سووریای ئازاد بۆ گوشارخستنە سەر كۆمەڵی نێودەوڵەتییە.

پێشتریش سەرۆكی ویلڵاتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا، باراك ئۆباما، بەكاربردنی چەكی كیمیایی لە لایەن حكوومەتی سووریاوە بە \""هەڵەیەكی كارەساتهێن\"" ناو برد. ئۆباما زیاتر گوتی كە ئەو لەپێناو \""داهاتوویەكی باشتر بۆ سووریاییەكان\"" كار دەكات.

ئۆباما ئەو قسانەی هەرێمی نیفادا كردن و گوتی \""پێوەست بە جێگەی چەكە كیمیاییەكانی ڕژێم، ئێمە ئەسەد دڵنیا دەكەینەوە كە جێهان چاودێریی دەكات.\""

زیاتر گوتی \""بە بەكاربردنی چەكی كیمیایی و ئەنجامدانی هەڵەی كارەساتبار، بەروڕووی بەرپرسارەتیی نێودەوڵەتی دەبنەوە.\""

جێی ئاماژەیە كە پێشتر گوتەبێژ بە ناوی وەزارەتی دەرەوەی سووریاوە، جیهاد مەقدەسی، گوتی كە وڵاتەكەی چەكی كیمیایی بەرانبەر بە هاووڵاتیانی بەكار ناهێت، مەگەر بەرەوڕووی هێرشی دەرەكی ببێتەوە."
Top