بڕینی بودجه‌ی هه‌رێم له‌لایه‌ن به‌غداوه یاسایی نییه
سه‌باره‌ت به‌بڕینی بودجه‌ی هه‌رێم له‌لایه‌ن حكومه‌تی ناوه‌نده‌وه، (ئه‌كره‌م قادر) ئه‌ندامی پێشووی لیژنه‌ی دارایی له‌په‌رله‌مانی عێراق له‌میانی به‌شداریكردنی له‌به‌رنامه‌ی (30) خوله‌كی ئه‌م به‌یانییه‌ی NNA دا ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، كێشه‌ی نێوان حكومه‌تی هه‌رێم‌و به‌غدا ده‌توانرێت له‌ڕێگه‌ی گفتوگۆ‌و دانووستانه‌وه چاره‌سه‌ربكرێت، چونكه بڕینی بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان كێشه‌كان چاره‌سه‌ر ناكات، به‌ڵكو كێشه‌كان ئاڵۆزتر ده‌كات.
ئه‌ندامه‌كه‌ی پێشووی لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، كێشه‌ی نێوان هه‌رێم‌و به‌غدا ته‌نها كێشه‌ی چه‌ند كه‌سێك‌و به‌غدا نییه، به‌ڵكو ئه‌و بابه‌ته به‌ستراوه به‌چاره‌نووسی سێ بۆ چوار ملیۆن هاوڵاتی كوردستان، وتیشی:\"بڕینی بودجه‌ی هه‌رێم له‌لایه‌ن به‌غداوه یاسایی نییه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر كێشه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان‌و حكومه‌تی ناوه‌ند به‌رده‌وامبێت‌و فشاری ده‌ره‌كی بۆ سه‌ر حكومه‌تی عێراق به‌ده‌وامبێت، ئه‌وا ئه‌گه‌ری بڕینی بودجه‌ی هه‌رێم له‌ئارادا ده‌بێت\""."