سوپای ئیسرائیل 12 هه‌زار موسڵمانی تێدایه
ئه‌و لێكۆڵینه‌وه‌یه كه به‌ناوی (بونی ئیسلام له‌ڕیزه‌كانی سوپای ئیسرائیل‌دا) یه، ئه‌وه‌ی خستوه‌ته ڕوو، مێژووی بوونی ئیسلام له‌ڕیزی ئه‌و سوپایه‌دا ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌ره‌تای دروستبوونی ده‌وڵه‌تی ئیسرائیل‌و پێكهێنای ئه‌و سوپایه، ئه‌ویش له‌ڕێگه‌ی كارپێكردنی عه‌ره‌ب‌و موسڵمانان به‌پله‌ی پاسه‌وان كه له‌ڕۆژگاری خۆیدا كارێكی په‌سه‌ندكراو بوو له‌هه‌ردوو لایه‌نه‌وه.
لێكۆڵینه‌وه‌كه ئه‌وه‌شی ئاشكرا كردووه سه‌رباز، یاخود ئه‌فسه‌رێكی عه‌ره‌ب‌و موسڵمان له‌ڕیزی سوپای ئیسرائیل‌دا به‌گوێره‌ی دیسپلینه سه‌ربازییه‌كانی ئیسرائیل كاره‌كانی ڕاده‌په‌ڕێنێت‌و پاراستنی خاكی ئیسرائیلیش به‌ئه‌رك ده‌زانێت‌و ڕێز له‌سه‌رجه‌م بنه‌ما یاساییه‌كانیش ده‌گرێت.