دامه‌زراوه‌ی منداڵانی جه‌نگ: منداڵانی سووریا دەکوژرێن و دەڕفێندرێن
وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی کۆماکرای عه‌ره‌بی، دوای کۆبوونه‌وه‌ی نائاسیی له قه‌ته‌ر، به‌یاننامه‌یه‌کی هاوبەشیان بڵاو کرده‌وه و داوایان له ئۆپۆزسیۆنی سووریا کرد حکوومه‌تێکی کاتی پێک بهێنن.
له هه‌مانکاتدا، هه‌وڵه‌کانی سوپای سووریا به مه‌به‌ستی پاشه‌کشه‌پێکردنی دژبه‌رانی به‌شار ئه‌سه‌د له دوو شاری دیمه‌شق و حەله‌ب دوو ئه‌وه‌نده چڕتر بووه‌ته‌وه وهێزه‌کانی سه‌ر به حکوومه‌ت ده‌ستیان داوه‌ته هێرش دژی ئه‌و چه‌کداره دژبه‌رانه‌ی کۆنتڕۆڵی به‌شێکی به‌رچاو له‌م دوو شاره گه‌وره‌یان گرتووه‌ته ده‌ست.
بی.بی.سی، له زمان سه‌رچاوه‌کانی ئۆپۆزسیۆنی چه‌کداری سووریاوه رایگه‌یاند: \""هێزه‌کانی حکوومه‌ت 20 که‌سیان به گومانی هاوکاریکردن له گه‌ڵ ئۆپۆزسیۆندا کوشتووه.\""
دامه‌زراوه‌ی به‌ریتانیایی \""منداڵانی جه‌نگ\"" رایگه‌یاند: \""هه‌موو لایه‌نه‌کانی تێکهه‌ڵچوونه‌کانی سووریا به ئاگادارییه‌وه منداڵان ده‌که‌نه ئامانج و ئه‌م منداڵانه به‌ره‌وڕووی کوژرانی وه‌ک ئیعدام و برینی قووڵ به‌ره‌وڕوو ده‌بنه‌وه یان ده‌رفێندرێن و ده‌ستدرێژیان ده‌کرێته سه‌ر.\""
له راپۆرتێکی ئه‌م ده‌زگایه‌دا که‌وه‌ک یه‌که‌م هه‌ڵسه‌نگاندنی تێروته‌سه‌لی شوێندانانی تێکهه‌ڵچوونه‌کانی سووریا له سه‌ر منداڵان سه‌یری ده‌کرێت، ئه‌م دامه‌زراوه‌یه لایه‌نه‌کانی تێکهه‌ڵچوونه‌کانی تۆمه‌تبار کردووه که وه‌ک سه‌رباز و شه‌ڕکه‌ر منداڵان ناونووس ده‌که‌ن و وه‌ک قه‌ڵغانی مرۆڤی که‌ڵکیان لێوه‌رده‌گرن.
ئه‌م ده‌زگا خێرخوازییه‌ی منداڵان هوشداریی داوه له هه‌لومه‌رجی ئێستادا هیچ منداڵێک له سووریا پارێزراو نییه و ئه‌وه له کاتیکدایه که نزیکه‌ی دوو ملیۆن منداڵ له دیمشقدا ده‌ژین.
\""منداڵانی جه‌نگ\""، داوا له کۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی ده‌کات ئازاردانی مندڵان له سووریادا وه‌ک تاوانی شه‌ڕ بژمێرن و بۆ قوتارکردنی گیانیان ده‌ستبه‌کار بن."