ورده‌كاریی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی ده‌زگای ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی له‌دیمه‌شق
ڕۆژنامه‌ی (قودسولعه‌ره‌بی) له‌زاری سه‌رچاوه‌یه‌كه‌وه كه ناوه‌كه‌ی ئاشكرانه‌كردووه بڵاویكرده‌وه، لاوێكی ته‌مه‌ن سی ساڵان كه له‌ده‌زگای هه‌واڵگرییدا كاری كردووه‌و جێگه‌ی متمانه‌ی (هیشام ئه‌ختیار) سه‌رۆكی نوسینگه‌ی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی بووه، كاره‌كه‌ی ئه‌نجامداوه.
ڕۆژنامه‌كه ڕوونیكردووه‌ته‌وه، له‌و ته‌قینه‌وه‌یه‌دا ماده‌ی C4 به‌كارهاتوووه، كه ماده‌یه‌كی به‌هێزه‌و له‌ژێره‌وه‌ی كورسی هه‌موو ئه‌و به‌رپرسانه‌دا دانراون كه به‌شداری كۆبوونه‌وه‌ی ڕۆژی چوارشه‌ممه‌یان كردووه.
ڕۆژنامه‌كه باسی ئه‌وه‌شیكردووه، ماده‌ی C4 له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ماده‌یه‌كی ده‌گمه‌نه، لای هه‌موو هێز‌و لایه‌نێك ده‌ستناكه‌وێت، جگه له‌ده‌زگا هه‌واڵگرییه به‌هێزه‌كان.
ئه‌و ماده‌یه‌ی له‌ته‌قینه‌وه‌كه‌ی ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ی ده‌زگای ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی سوریادا له‌دیمه‌شق به‌كارهاتووه، ده‌توانرێت له‌دووره‌وه‌و به‌ئاسانی مامه‌ڵه‌ی ته‌قاندنه‌وه‌ی له‌هه‌ر ساتێك له‌گه‌ڵدا بكرێت.
ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ی ڕابردوو ته‌قینه‌وه‌یه‌كی به‌هێز ده‌زگای ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی سوریای كرده ئامانج، تێیدا چه‌ند به‌رپرسێكی باڵا كوژران له‌وانه وه‌زیری ناوخۆ‌و به‌رگری‌و (ئاسف شه‌وكه‌وت) زاوای (به‌شار ئه‌سه‌د).