لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی: رژێمی سووریا تووشی تاوانی شه‌ڕ و تاوان دژی مرۆڤایه‌تی بووه
راپۆرته‌كه‌ی رێكخراوی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی، وێڕای ئه‌وه‌ی ده‌ڵێت توندوتیژی له سووریا گه‌یشتووه‌ته ئاستی كاره‌سات، هێزه ئه‌منیه‌كان و میلیشیاكانی رژێمی به‌شار ئه‌سه‌دی به جێبه‌جێ كردنی سیاسه‌تی رژێم بۆ كۆمه‌ڵكوژیی خه‌ڵك و تاوان دژی مرۆڤایه‌تی تۆمه‌تبار كردووه.
نێرده‌ی تایبه‌تی رێكخراوه‌كه، دۆناتێلا رۆڤێرا، دوای سه‌ردانی سووریا له كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاندووه خه‌ڵكی سووریا به‌رده‌وام لێیان پرسیوه كه بۆ كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له ئاست تاوانه‌كانی رژێمی سووریا بێده‌نگه و به هانای خه‌ڵكی سووریاوه ناچێت.
راپۆرته‌كه هه‌روه‌ها ده‌ڵێت هێزه‌كانی سوپای به‌شار ئه‌سه‌د، كوشتنی خه‌ڵكیان وه‌ك به‌شێك له سیاسه‌تی حكوومه‌تی سووریا خستووه‌ته چوارچێوه‌ی هێرشه‌كانیان و به‌رده‌وامن له تاوان دژی مرۆڤایه‌تی.
راپۆرته‌كه‌ی رێكخراوی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی، له‌سه‌ر بنه‌مای لێدوانی زیاتر له 200 هاووڵاتیی سووریا و ژماره‌یه‌ك له ئاواره‌كانی ئه‌و وڵاته، له 70 لاپه‌ڕه‌دا ئاماده كراوه و ده‌ڵێت رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د له 23 شار و گوندی پارێزگاكانی حه‌ڵه‌ب و ئه‌دله‌ب له دوو مانگی رابردوودا، تاوانی كردووه.