فه‌ڕه‌نسا .. كۆبوونه‌وه‌یه‌كی به‌رایی گروپى (5+1) بۆ ئاماده‌كاریى دانووستانه‌كانى مۆسكۆ به‌ڕێوه‌چوو
مایكل مان گوته‌بێژ به‌ناوی كاترین ئاشتون وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپا رایگه‌یاند كه كۆبوونه‌وه‌كه له سه‌ر ئاستی به‌رێوه‌به‌ره سیاسییه‌كانی ولاتانی (5+1) به‌رێوه چوو كه ئاشتون سه‌رۆكایه‌تی ده‌كرد .
ئامانج له‌م دیداره‌ش كه له یه‌كێك له ئوتێله‌كانی ستراسبۆرگ به‌رێوه چوو رێگه خۆشكردنی دانوستانه‌كانی مۆسكۆیه له نێوان ئێران و ولاتانی پێنج كۆیه‌ك . مان روونیشیكرده‌وه كه ولاتانی پێنج كۆیه‌ك به‌رده‌وام ده‌بێت و هه‌رده‌م ئاماده‌یه بۆ ئه‌نجامدانی گفتوگۆ .