ئۆباما، فەرمانی بە هێزە ئاسمانی و دەریاییەكانی داوە بۆ هێرشكردنە سەر ڕژێمی ئەسەد لە ئامادەباشیدا بن

ئۆباما، فەرمانی بە هێزە ئاسمانی و دەریاییەكانی داوە بۆ هێرشكردنە سەر ڕژێمی ئەسەد لە ئامادەباشیدا بن
-سەرۆكی وڵاتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا، فەرمانی بە هێزە ئاسمانی و دەریاییەكانی وڵاتەكەی كردووە كە هەرچی زووە ئامادەكاری بكەن بە مەبەستی لێدان لە ڕژێمی سەرۆكی سووریا بەشار ئەسەد.
(دیبكا فایل) پێگەیەكی ئەلیكترۆنی ئیسرائیلییە و دوێنێ لە ڕاپۆرتێكیدا بڵاوی كردووەتەوە كە ئامانج لەو ئەركە تێكشكاندنی ناوەندە سەربازی و تۆڕەكانی ڕژێمی سووریایە، بۆ ئەوەی كە هێزەكانی و هێزە ئاسمانییەكانی ئەو وڵاتە چیدی توانای لێدانی شۆِرشگێڕان نەبێت و توندوتیژی بەرانبەر بە هاووڵاتیان برەو نەستێنێت.

بەپێی ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانییەكە ئەم فەرمانەی باراك ئۆباما، دوای لێدوانی بەرپرسانی ڕووسیا كە دەڵێن لارییان نییە لەوەی ئەسەد دەستەڵات جێ بهێڵێت بەمەرجێك سووریاییەكان بەمە ڕازی ببن.

چاودێران ئەم هەوڵە وەك پشتیوانی و پڕچەككردنی بەرهەڵستكارانی ڕژێمی ئەسەد دەبینن و پێان وایە ئمانج لێی یەكخستن و پتەكردنی ڕیزەكانیانە تا وەك هێزێكی كاریگەر بەرەوڕووی سوپای ئەسەد ببنەوە، ئەمەیش بە كردار لە 8/6/2012ـدا كاتێك هێرشیان كردە سەر كاروانێكی سوپای ئەسەد لە دیمەشقی پایتەخت كە پسپۆڕی ڕووسیایی تێدا بوون ڕەنگی داوەتەوە.

بە بڕوای ئەو چاودێرانە ئمانجی دووەم لەم هەوڵەی ئۆباما، بژاركردنی ئەو گەورەئەفسەرانەی سوپای سووریا، ئەوانەی كە ئامادەیییان تێدا هەیە كە لەسایەی هێرشی ئسمانیی ئەمەریكاوە بەشار ئەسەد لە دەستەڵات لا بدەن یانیش كوەتای سەربازیی بەسەردا بكەن بەڵكە خۆی و خانەوادەكەیشی لە وڵاَت بچنە دەرەوە.
Top