سوریا منداڵان ده‌کاته قه‌ڵغانی پارێزه‌ری هێزه سه‌ربازییه‌کانی
نوێنه‌ری تایبه‌تی رێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له کاروباری پێوه‌ندیدار به مندڵان له تێکهه‌ڵچوونه چه‌کدارییه‌کاند، رادیکا کواراسووامی، گوتی: سوپای سووریا منداڵان ناچار ده‌کات سواری تانکه‌کانیان بن تا هێزه‌کانی دژبه‌ری حکوومه‌ت نه‌توانن هێرش بکه‌نه سه‌ر ئه‌م تانکانه.\"
کواراسووامی، له‌باره‌ی بارودۆخی منداڵان له نائارامییه‌کانی سووریادا گوتی: \""منداڵان له به‌ندیخانه‌کانی هێزه ئه‌منییه‌کانی سووریادا ئه‌شکه‌نجه ده‌کرێن و هاوکات له گه‌ڵ خه‌ڵکی سڤیلی دیکه له ناو شاره‌کاندا ده‌کوژرێن.\""
ئه‌م نوێنه‌ره‌ی رێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان، ده‌ڵێ کە گرووپی چاودێرانی سه‌ر به‌م رێکخراوه‌یه، چیرۆکی تاڵی شێوازی هه‌ڵسوکه‌وتی هێزه ئه‌منییه‌کانی سووریا له به‌رانبه‌ر منداڵاندا ده‌گێڕنه‌وه.
خاتوو کۆماراسووامی، به \""بی.بی.سی\""ـی گوت: ئه‌وه یه‌که‌مجاره ده‌بینێت منداڵان راسته‌وخۆ بکرێنه ئامانج و کوشتنی مندڵانی که‌متر له 10ساڵ به‌م‌شێوه‌یه ده‌بنرێن.
ئه‌م کاربه‌ده‌سته‌ی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ده‌ڵێت هێزه‌کانی سووریا له ناو پاس و تانکه‌کانیاندا له ناو ئه‌و په‌رژینانه‌دا ده‌پارێزن که له منداڵانی به‌زۆر ره‌وگیرکراو دروستیان ده‌که‌ن.
له لایه‌کی دیکه‌وه ئاژانسه‌کانی هه‌واڵ راده‌ی کوژراوانی دوێنێ، دووشه‌ممه‌ی سووریایان له 33 تا 52 که‌س راگه‌یاندووه.
کوشتاری رۆژانه‌ی دانیشتووانی سووریا و به‌ربڵاویی هێرشی هێزه سه‌ربازی و ئه‌منییه‌کان وای کردووه، رۆژانه ئاماری جیاواز له کوشتاره‌کان بڵاو بکرێنه‌وه.
"