موباره‌ك نه‌مردووه، به‌ڵام ته‌ندروستیی خراپه
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منیی رایگه‌یاندووه، حوسنی موباره‌ك، سه‌رۆكی پێشووی میسر، كه به زیندانی هه‌تاهه‌تایی حوكم دراوه، له بارێكی ته‌ندروستیی خراپ دایه و هه‌تا ئێستا چه‌ند جار له هۆش چووه.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه كه نه‌یویست ناوی ئاشكرا بكرێت، به ئاژانسی هه‌واڵی ئاسۆشیتدپرێسی راگه‌یاندووه، باری ته‌ندروستیی موباره‌ك خراپه و لێدانی دڵی ناڕێكه و ناتوانێت به باشی هه‌ناسه بدات.
حوسنی موباره‌ك، دوای ده‌رچوونی بڕیاری دادگا، گواستراوه‌ته‌وه بۆ زیندانی ترره و دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵی مردنی موباره‌ك، به ره‌زامه‌ندیی به‌رپرسانی میسر، سۆزانی هاوسه‌ری و هه‌ر دوو بووكه‌كه‌ی، دوێنێ سه‌ردانیان كردووه.