دانوستانی ئێران و ئاژانسی ئه‌تۆمی، دوو هه‌فته‌ی دیكه به‌ڕێوه‌ده‌چێت
عه‌لی ئه‌سغه‌ر سوڵتانیه، نوێنه‌ری ئێران له ئاژانسی ئه‌تۆمی، به ئاژانسی هه‌واڵی \"ئیسنا\""ی گوتووه، ئه‌م دانوستانه له رۆژانی 14 و 15ی مانگی ئایاری داهاتوو، به مه‌به‌ستی دیاریكردنی چوارچێوه‌یه‌ك بۆ چاره كردنی كێشه‌كانی نێوان هه‌ردوولا و وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره‌كانی ئاژانس، به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
سوڵتانیه گوتوویه‌تی، هه‌موو چالاكییه ئه‌تۆمییه‌كانی ئێران، به چاودێریی ئاژانسی ئه‌تۆمی بووه و هه‌تا ئێستا هیچ لادانێك له به‌رنامه‌ی ئه‌تۆمیدا به‌ره‌و لایه‌نی سه‌ربازی رووینه‌داوه.
ئه‌مه له‌حاڵێكدایه كه ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تیی وزه‌ی ئه‌تۆمی، له نوێترین راپۆرتی خۆیدا، دوو مانگ له‌وه پێش، رایگه‌یاندبوو كۆماری ئیسلامیی ئێران، وڵامی پرسیاره‌كانی ئاژانسی نه‌داوه‌ته‌وه و هه‌تا ئێستا ئاژانس ناتوانێت به‌رنامه‌ی ئه‌تۆمیی ئێران به به‌رنامه‌یه‌كی ئاشتیخوازانه وه‌سف بكات."