سەرۆكوەزیرانی ئیسرایل، بە دروسبوونی دەوڵەتێك بۆ فەلەستینییەكان ڕازییە

سەرۆكوەزیرانی ئیسرایل، بە دروسبوونی دەوڵەتێك بۆ فەلەستینییەكان ڕازییە
سەرۆكوەزیرانی ئیسرایل، بنیامین نەتەنیاهۆ، ڕەزامەندیی خۆی بۆ پێكهاێنانی دەوڵەتێكی پێكەوەگرێدراو بۆ فەلەستینییەكان، نیشان دا، بە مەرجێك وەك پەنیری سویسری لێ نەیەت.
بنیامین نەتەنیاهۆ، هاوكات دڵنیایشە لەوەی كە فەلەستینییەكان بە ئەم دەوڵەتە پێكەوەلكاوە ڕازین.

ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز بڵاوی كردووەتەوە كە نەتەنیاهو پێشتر گوتوویەتی، ئیسرایل لەبارەی قەبارەی دەوڵەتی فەلەستینییەوە \"دەستكراوە دەبێت\""، بەڵام وەڵامی سەرۆكی ئەمەریكا، باراك ئۆبامای نەداوەتەوە بەوەی كە دەوڵەتە پێكەوەلكاوەكە دەرهاویشتەی دانوستانی ئاشتیی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بێت، كە لە 2010ـەوە بە هۆی سیاسەتی نێشتەجێكردنەوە هەڵپەسێردراوە.

ئەم لێدوانەی سەرۆكوەیزیرانی ئیسرایل دوای ئەو پەیامەی سەرۆكی دەستەڵاتی فەلەستین، مەحموود عەباس، دێت كە تێیدا گوتوویەتی فەلەستینییەكان داوا دەكەن چالاكیی جێشتەجێكردن ڕابگرن؛ هاوكات بەرپرسارەتیی دەستپێكردنەوەی دانوستانیش لەپێناو ئاشتیدا دەخاتە ئەستۆی ئیسرایلەوە."
Top