دوو چاودێری نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، له شاری حمس ده‌مێننه‌وه
كه‌ناڵی عه‌ره‌بییه له راپۆرتێكدا ده‌ڵێت گرووپی چاودێرانی نێوده‌وڵه‌تی، چوونه‌ته شاری حمس و دوای كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی رژێمی ئه‌سه‌د، له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی شاره‌كه و چه‌ندین بنه‌ماڵه‌ی زیانلێكه‌وتوو، دیداریان كردووه.
ناریگ سینگ، گوته‌بێژی چاودێره‌كان له سووریا رایگه‌یاندووه، له‌سه‌ر داوای سوپای ئازادی سووریا و گرووپه‌كانی ئۆپۆزسیۆن و خه‌ڵكی شاری حمس، 2 چاو‌دێر له‌و شاره‌دا ده‌مێننه‌وه.
نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان دوای ئه‌وه بڕیاریدا 2 چاو‌دێر له حمس بهێڵێته‌وه، كه خه‌ڵكی شاره‌كه به چاودێره‌كانیان راگه‌یاند، سوپای به‌شار ئه‌سه‌د، پابه‌ندی ئاگربڕ نین و ناوه‌نده ئه‌منییه‌كانی رژێم هه‌وڵ ده‌ده‌ن رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و چاودێرانی نێوده‌وڵه‌تی فریو بده‌ن و چه‌واشه‌یان بكه‌ن.
فه‌رمانده‌یه‌كی سوپای ئازادی سووریا، له دیدار له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری چاودێرانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، وێڕای پشتگیری له مانه‌وه‌ی چاودێره‌كان له حمس، به‌ڵێنیداوه ته‌ندروستیی و باری ئه‌منیی ئه‌و چاودێرانه، له ناوچه‌كانی ژێر كۆنترۆڵی سوپای ئازاد، بپارێزێت.
چالاكوانانی دژی رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د له شاری حمس، له دیدارێكدا له‌گه‌ڵ چاودێران ته‌ئكیدیان كردووه‌ته‌وه، كه له ماوه‌ی یه‌ك مانگی رابردوودا، ئه‌مه یه‌كه‌مجاره كه سوپای به‌شار ئه‌سه‌د، تۆپبارانی شاره‌كه‌ی راگرتووه و تانك و زرێپۆشه‌كانی شاردووه‌ته‌وه.
هێزه‌كانی ئۆپۆزسیۆن و خه‌ڵكی مه‌ده‌نی، سوپای رژێمی به‌عسی سووریا به شكاندنی ئاگربڕ تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن و ده‌ڵێن له كاتی ده‌ستپێكی ئاگربڕ هه‌تا ئێستا، زیاتر له 200 كه‌س، به ته‌قه‌ی هێزه ئه‌منییه‌كانی رژێمی ئه‌سه‌د كوژراون.
له به‌رامبه‌ردا رژێمی سووریا، هێزه‌كانی ئۆپۆزسیۆن به تیرۆریست ناو ده‌بات و ده‌ڵێت له ده‌ستپێكی ئاگربڕ هه‌تا ئێستا، چه‌ندین سه‌ربازی سوپای ئه‌سه‌د، به‌هۆی هێرش و ته‌قینه‌وه‌ی ئۆپۆزسیۆنه‌وه كوژراون.