لیژنه‌ی هه‌ڵبژارنی سه‌رۆكایه‌تی له میسر 10 كاندیدى دوورخسته‌وه
له به‌یاننامه‌یه‌كی لیژنه‌ی هه‌لبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی میسردا هاتووه كه دوای وردبینی و به‌دواداچوون له سه‌ر هه‌موو دۆسییه‌كانی پێشكه‌شكراو بۆ كاندیدكردنی كاندیدێك بۆ پۆستی سه‌رۆكایه‌تی میسر كه له رۆژی 23 و 24ی مانگی داهاتوو دیاری ده‌كرێت، كۆتایی پێهات و 10 كاندید دوور خرانه‌وه به‌هۆی ئه‌وه‌ی مه‌رجی بوون به سه‌رۆكییان تێدا نییه له رووی یاساییه‌وه .
هه‌روه‌ها مۆڵه‌تی 48 كاتژمێر دراوه‌ته ئه‌م كه‌سانه‌ی كه دوورخراونه‌ته‌وه بۆ تانه‌لێدان له بڕیاره‌كه .