یه‌مه‌ن .. له ماوه‌ی پێنج رۆژی شه‌ڕی حكوومه‌ت و قاعیده 200 كه‌س كوژراون
سه‌رچاوه ناوخۆییه‌كانى یه‌مه‌ن رایانگه‌یاند شه‌ڕو پێكدادانى چه‌كدارى له نێوان چه‌كدارانى رێكخراوى قاعیده كه هه‌وڵى كۆنتڕۆڵكردنى شارى لودر له باشوورى یه‌مه‌ن ده‌ده‌ن و هاولاتیانى یه‌مه‌ن له شارى مودیه كه له‌لایه‌ن سوپا پشتیوانى ده‌كرێن ماوه‌ى پێنج رۆژه به‌رده‌وامه و تا ئێستا 200 كه‌س له هه‌ردوولا كوژراون.