ئیندۆنیزیا.. له‌ ئه‌نجامی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی دوێنێ 5 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا

ئیندۆنیزیا.. له‌ ئه‌نجامی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی دوێنێ 5 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا
له‌ ئه‌نجامى بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی دوێنێى ئیندۆنیزیا پێنج كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا. كارگێرى روبه‌ڕوبونه‌وه‌ى كاره‌ساته‌كان له‌ ئندۆنیزیا ئه‌مڕۆ رایگه‌یاند له‌ ئه‌نجامى ئه‌ردهه‌ژێنه‌كه‌ى دوێنێى وڵات؛ پێنج كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و منداڵیكیش بریندار بوو ، هاوكات سه‌رچاوه‌كه‌ ئه‌وه‌شى راگه‌یاند تائێستا خه‌ملاندن بۆ قه‌باره‌ى زیانه‌ مادى و گیانییه‌كان به‌رده‌وامه‌.
Top