نیۆیۆرك تایمز: ئه‌مه‌ریكا و وڵاتانى رۆژئاوا به‌نیازن داوا له تاران بكه‌ن ده‌ستبه‌جێ وێستگه‌یه‌كى ئه‌تۆمی دابخات
رۆژنامه‌كه له گووته‌ى چه‌ند دیپلۆماتكارێكى ئه‌مه‌ریكى و ئه‌وروپى گواستۆته‌وه كه ئیداره‌ى ئۆباما و هاوپه‌یمانه ئه‌وروپیه‌كانى به‌نیازن داوا له ده‌سه‌ڵاتدارانى ئێران بكه‌ن كه به‌رهه‌مهێنانى سوته‌مه‌نى یۆرانیۆمیش به پله‌ى به‌رز بوه‌ستێنن و ئه‌و بڕه یۆرانیۆمه‌ى كه ئه‌و وڵاته تا ئێستا پیتاندۆیه‌تى، بۆ ده‌ره‌وه‌ى ئێران بگوازرێته‌وه، چونكه واشنتۆن و هاوپه‌یمانه‌كانى پێیان وایه بوونى یۆرانیۆمى پیتێندراو به رێژه‌ى بیست له‌سه‌دا مه‌ترسی دروستكردنى چه‌كى ئه‌تۆمى له‌ماوه‌ى چه‌ند مانگێكدا لێده‌كرێت.
له‌لایه‌ن خۆشیه‌وه به‌رپرسێكى ئه‌مه‌ریكی به رۆژنامه‌كه‌ى راگه‌یاندوه كه تا ئێستا وه‌ڵامى ئێران له‌باره‌ى ئه‌و بیرۆكه‌یه نازانن. شایه‌نى باسه بڕیاره هه‌ینى داهاتوو كۆمه‌ڵه‌ى وڵاتانى پێنج كۆ یه‌ك له‌گه‌ڵ ئێران، له‌باره‌ى دۆسیه‌ى ئه‌تۆمى ئه‌و وڵاته‌وه ده‌ست پێ بكات.