دووه‌م كۆبوونه‌وه‌ی دۆستانی سووریا، ئه‌مڕۆ له توركیا به‌ڕێوه ده‌چێت
به‌پێی راپۆرتێكی \"بی بی سی\""، كۆبوونه‌وه‌ی دۆستانی سووریا تا چه‌ند سه‌عاتی دیكه ده‌ست پێده‌كات و هاوكات له‌گه‌ڵ ئه‌وه، ئۆپۆزسیۆنی سووریا رایگه‌یاندووه پشتیوانی ده‌كات له خواستی ئه‌و گرووپانه‌ی داوا ده‌كه‌ن چه‌ك و پێداویستیی شه‌ڕ له دژی حكوومه‌تی سووریا بگه‌یه‌ننه هێزه‌كانی ئۆپۆزسیۆن.
چاوه‌ڕوان ده‌كرێت وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتانی به‌شدار له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی ئیستانبووڵ، وه‌ك پێشوو، گوشاری سیاسی بخه‌نه سه‌ر به‌شار ئه‌سه‌د و ناچاری بكه‌ن پشتگیری له پلانه‌كه‌ی كۆفی ئه‌نان، نێرده‌ی تایبه‌تی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بكات.
ئه‌گه‌رچی به‌شار ئه‌سه‌د، رایگه‌یاندووه كه پلانه‌كه‌ی كۆفی ئه‌نان قبووڵ ده‌كات، به‌ڵام هه‌تا ئێستا تانك و زرێپۆشه‌كانی سوپای سووریا له شاره‌كان نه‌كشاونه‌ته‌وه و ئۆپۆزسیۆنیش ده‌ڵێن قبووڵ‌كردنی پلانه‌كه‌ی ئه‌نان له‌لایه‌ن ئه‌سه‌ده‌وه، ته‌نیا بۆ ئه‌وه‌یه رژێمه‌كه‌ی كاتێكی زیاتری ده‌ست بكه‌وێت بۆ سه‌ركوتی خه‌ڵك.
هاوكات له‌گه‌ڵ ئاماده‌كارییه‌كان بۆ ده‌ستپێكردنی كۆبوونه‌وه‌ی دووه‌می دۆستانی سووریا، ئۆپۆزسیۆن ده‌ڵێن له هێرشه‌كانی رۆژی شه‌ممه، لانیكه‌م 25 كه‌س له ئه‌نجامی ته‌قه‌ی هێزه ئه‌منییه‌كاندا كوژراون و شاری حمس هه‌روا له‌لایه‌ن سوپای سووریاوه تۆپباران ده‌كرێت."