خولێكی نوێی دانوستانی ئه‌تۆمی له‌گه‌ڵ ئێران، له توركیا به‌ڕێوه‌ده‌چێت
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، هیلاری كلینتۆن، له سعوودیه رایگه‌یاند وڵاتانی 5+1، له‌گه‌ڵ كۆماری ئیسلامیی ئێران رێككه‌وتوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی له رۆژانی 13 و 14ی نیسان، له توركیا له‌گه‌ڵ ئێران سه‌باره‌ت به قه‌یرانه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی وتووێژ بكه‌ن.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، له كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانیدا له ریاز، پایته‌ختی سعوودیه وێڕای ئاماژه به سیاسه‌تی پێشگیریی ئه‌مه‌ریكا له دۆسیه‌ی ئه‌تۆمیی ئێران‌دا، ته‌ئكیدی كرده‌وه ئه‌مه‌ریكا خوازیاری ئه‌نجامێكی دیار و ئاشكرایه له‌م كۆبوونه‌وه‌یه.
كلینتۆن وێڕای پێداگری له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی زه‌مه‌ن بۆ به‌رنامه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی ئێران بێ‌كۆتایی نییه، گوتی ئه‌ركی ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێرانه كه بۆ باسێكی جیددی و متمانه‌به‌خش ئاماده‌بن و رێگه‌ی دروست هه‌ڵبژێرن.
هه‌روه‌ها گوتی هه‌تا ئێستا زۆر به كه‌می ئاماژه‌یه‌كی هیوابه‌خش له‌لایه‌ن كۆماری ئیسلامیی ئێرانه‌وه بینراوه، به‌ڵام رێگه‌ی ئاشتیخوازانه بۆ قه‌یرانی ئه‌تۆمیی ئێران، هه‌میشه كراوه نابێت.
ده‌وری پێشووی دانوستانه‌كانی گرووپی جیهانیی 5+1 له‌گه‌ڵ كۆماری ئیسلامیی ئێران سه‌باره‌ت به قه‌یرانه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی ئێران، 14 مانگ به‌ر له ئێستا و له مانگی كانوونی دووه‌می ساڵی 2011، له توركیا، به بێ‌ئه‌نجام كۆتایی پێهات.