سوپای ئازادی سووریا، ژه‌نه‌ڕاڵێكی هێزی ئاسمانیی رژێمی كوشت
ئاژانسی \"شپیگڵ ئۆنڵاین\"" له سه‌ر زاری هێزه‌كانی سوپای ئازادی سووریاوه بڵاویكردووه‌ته‌وه، ژماره‌یه‌ك له سه‌ربازانی جیابووه‌وه له سوپای رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د، دوێنێ، ته‌قه‌یان له ژه‌نه‌ڕاڵ خه‌لیف عه‌بدوڵا، له فه‌رمانده‌كانی هێزی ئاسمانیی سووریا كردووه و كوشتوویانه.
به‌پێی هه‌واڵه‌كه، ئه‌و ژه‌نڕاڵه دوای ئه‌وه‌ی له ماڵه‌كه‌ی خۆی له شاری حه‌ڵه‌ب هاتووه‌ته ده‌ره‌وه، كه‌وتووه‌ته كه‌مینێكی هێزه‌كانی سوپای ئازاد و له ئه‌نجامدا كوژراوه. هه‌تا ئێستا به‌رپرسانی رژێمی سووریا ئه‌م هه‌واڵه‌یان پشتڕاست نه‌كردووه‌ته‌وه.
پێشتریش هێزه‌كانی سوپای ئازاد رایانگه‌یاندبوو كه سه‌رۆكی ده‌زگای هه‌واڵگریی هێزی ئاسمانیی سووریا، له كه‌مینێكی سه‌ربازانی سوپای ئازاد كه‌وتووه و كوژراوه."