ئێران پشتیوانیی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی خۆی بۆ سووریا دووپات كرده‌وه
سه‌رۆككۆماری ئێران، مه‌حموود ئه‌حمه‌دی‌نژاد، له تاران پایته‌ختی ئێران، پێشوازیی له فه‌یسه‌ڵ میقداد، نوێنه‌ری تایبه‌تی به‌شار ئه‌سه‌د كرد و له دیدارێكدا ته‌ئكیدی كرده‌وه \"كۆماری ئیسلامیی ئێران هیچ له‌مپه‌رێكی نییه بۆ ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ سووریا په‌ره‌پێبدات و به‌پێی توانا هه‌موو پشتیوانییه‌ك له رژێمی سووریا ده‌كات.\""
ئه‌حمه‌دی‌نژاد هه‌روه‌ها گوتی \""زۆر خۆشحاڵم كه به‌رپرسانی سووریا به بڕوابه‌خۆیی، بارودۆخه‌كه كۆنترۆڵ ده‌كه‌ن و هیوادارم هه‌ل‌ومه‌رجی سووریا رۆژ له‌گه‌ڵ رۆژ به‌ره‌و باشتر بوون بڕوات.\""
به‌پێی راپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵی (DW) ستایشی كۆماری ئیسلامیی ئێران له سووریا و پشتیوانی‌كردن له رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د له‌حاڵێكدایه كه به‌پێی نوێترین ئاماری رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، له سه‌ره‌تای خۆپیشاندانه‌كانه‌وه هه‌تا ئێستا زیاتر له 9 هه‌زار كه‌س به فه‌رمانی به‌شار ئه‌سه‌د و به ده‌ستی هێزه ئه‌منییه‌كانی سووریا كوژراون.
سه‌رۆككۆماری ئێران هه‌روه‌ها ره‌خنه‌ی له هه‌ڵوێستی كۆمكاری عه‌ره‌بی گرت سه‌باره‌ت به سووریا و گوتی ئه‌گه‌ر كۆمكاری عه‌ره‌بی هه‌تا ئه‌مڕۆ بایه‌خێكی بووبێت، ته‌نیا به‌هۆی ئه‌ندامیه‌تی سووریا له‌و رێكخراوه‌دا بووه."