ئۆباما هۆشداریی هه‌ڵدانی مووشه‌كی مه‌ودا درێژی دایه كۆریای باكوور
ئۆباما له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا دوای گه‌یشتنی بۆ كۆریای باشوور و دیداری له گه‌ڵ لی میونگ باك سه‌رۆكی كۆریای باشوور رایگه‌یاند كه هه‌موو جارێك كۆریای باكوور پێشێلی بڕیاره‌كانی نێو ده‌وڵه‌تی ده‌كات كه ئه‌مه‌ش زیاتر ئه‌م ولاته له كۆمه‌ڵگه‌ی نێو ده‌وڵ‌تی دوور ده‌خاته‌وه .
كۆریای باكوور ره‌زامه‌ندی نیشاندا به‌وه‌ی تاقیكردنه‌وه‌كانی له سه‌ر مووشه‌كه‌كان بوه‌ستێنێت به‌رامبه‌ر به وه‌رگرتنی یارمه‌تی كه‌لو په‌لی خۆراك له ئه‌مه‌ریكا ، به‌ڵام ئۆباما رایگه‌یاند زۆر ئه‌سته‌مه هیچ یارمه‌تییه‌ك پێشكه‌ش به كۆریای باكوور بكه‌ین چونكه ئه‌م پرۆژه‌یه پێشێلكردنێكی بڕیاره‌كانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كانه .