بە درێژایی ساڵی رابردوو، ئێران هاوكاریی ئەمنی پێشكەش بە ئەسەد كردووە

بە درێژایی ساڵی رابردوو، ئێران هاوكاریی ئەمنی پێشكەش بە ئەسەد كردووە
بەرپرسە ئەورووپایی و ئەمەریكاییەكان دەڵێن كە ئێران هاوكارییەكی زۆری سەرۆكی سووریا، بەشار ئەسەد، دەكات لە سەركوتكردن و دامركاندنەوەی خۆپێشاندانەكان كە سەرانسەری سووریای گرتووەتەوە.
ئەو بەرپرسانە دەڵێن كە ئەو كۆمەكەی ئێران بە ئەسەدی دەكات لە ڕووی تەكنیكییەوە، زۆرێك ئامێری چاودێریكردنی ئەلیكترۆنی و تەكنۆلۆژیا، لە ڕێگەی هۆكارەكانی گەیاندنی كۆمەڵایەتییەوە، بۆ سەركوتكردنی خۆپێشاندەرانی لەخۆ گرتووە و هاوكات فڕۆكەی بێ فڕۆكەوانیشی داوەتێ.

بەپێی هەواڵێكی ئاژانسی \"ڕۆیتەرز\"" ئەو بەرپارسانە دەیشڵێن كە ئێران، بە ماددەی بكوژ و بە مەبەستی بەكاربردن بەرانبەر بە هەر كردەیەكی تێكدەرانە، هاوكاریی سووریا كردووە.

بەرپرسێكی ئەمەریكایی گوتی: \""بە درێژایی ساڵی رابردوو، ئێران هاوكاریی ئەمنی پێشكەش بە ئەسەد كردووە. لە دوو مانگی ڕابردوویشدا ماددەی بكوژی بە سووریا داوە كە چەك و پێداویستییەكانی دیكەی سەربازی لەخۆ دەگرێت.\""

هاوكات دەڵێت: \""ئێران بە فڕۆكەی بێفڕۆكەوان یارمەتیی حكوومەتەكەی ئەسەدی داوە.\""

ئەو جەختیشی كردەوە كە بەرپرسانی ئەمنیی ئێرانی چوونەت سووریا و ئامۆژگاری و ڕێنماییی هێزەكانی ئەسەدیان كردووە بۆ چۆنیەتیی بەرەوڕووبوونەوەی ئەوانەی لێیان جیا دەبنەوە. ئەو ڕوونتتر گوتی كە هەندێ لە بەرپرسشە ئەمنییەكان هێشتا لە سووریا ماونەتەوە.

بە گوتەی ئەوان ئەو هاوكارییە هەمەلایەنەی ئێران بۆ سووریا، یەكێ لەو هۆكارانە بووە كە حكوومەتەكەی ئەسەدی دوای ساڵێك لە ناڕەزایەتی و خۆپێشاندان، هێشتووەتەوە و هاووڵاتیانی خۆی سەركوت كردوون و كوشتوون.

بە مەزەندەی نەتەوە یەكگرتووەكانیش لەوەتەی خۆپێشاندان و شۆڕش دژبە ڕژێمی بەشار ئەسەد سەری هەڵداوە 8هەزار هاووڵاتیی سڤیل كوژراون."
Top