قه‌شه‌یه‌ك بوو به سه‌رۆككۆماری ئه‌ڵمانیا
یواخیم گاوك، له كۆبوونه‌وه‌ی كۆڕی نیشتمانیی ئه‌ڵمانیا (نوێنه‌رانی په‌رله‌مان و نوێنه‌رانی ویلایه‌ته‌كانی ئه‌ڵمانیا) به زۆرینه‌ی ده‌نگ، وه‌ك سه‌رۆككۆماری ئه‌ڵمانیا هه‌ڵبژێردرا و له جیاتیی كریستیان وۆڵف ده‌ستنیشانكرا كه مانگی رابردوو به‌هۆی گه‌نده‌ڵی ده‌ستی له‌كار كێشایه‌وه.
سه‌رۆككۆماری نوێی ئه‌ڵمانیا به پشتیوانیی زۆرینه‌ی حیزبه‌كان، له كۆی 1240 ده‌نگ، 991 ده‌نگی مسۆگه‌ر كرد و توانی به‌سه‌ر ركابه‌ره‌كانیدا له حیزبی چه‌پ و له حیزبی دیموكراتی نیشتمانی، سه‌ربكه‌وێت.
یواخیم گاوك، پێشتریش به جیاوازییه‌كی زۆر كه‌مه‌وه، پۆستی سه‌رۆكایه‌تیی به كریستیان وۆڵف سپارد. گاوك به‌پێی راپرسییه‌كان له ناو خه‌ڵكی ئه‌ڵمانیا خۆشه‌ویسته و به‌پێی دوایین ئاماره‌كان، 80%ی خه‌ڵك به كه‌سێكی شیاوی ده‌زانن بۆ وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆككۆماری.
له ماوه‌ی 3 ساڵی رابردوودا، ئه‌مه سێیه‌مین سه‌رۆككۆماری ئه‌ڵمانیایه كه هه‌ڵده‌بژێردرێت. سه‌رۆككۆماری پێشووتری ئه‌ڵمانیا، هۆرست كۆهله‌ر، له ساڵی 2010 به ناچاری ده‌ستی له‌كار كێشایه‌وه و له مانگی رابردووش‌دا، كریستیان وۆڵف ناچار بوو ده‌ست له كار بكێشێته‌وه.