پایتەختیشی گرتەوە..دوو تەقینەوە دیمەشقیان هەژاند

پایتەختیشی گرتەوە..دوو تەقینەوە دیمەشقیان هەژاند
ئەمڕۆ شەممە، دوو تەقینەوە، یەكێكیان كە بارەگای هەواڵگریی ئاسمانیی كردبووە ئامانج، دیمەشقی پایتەختی سووریایان هەژاند.
بە هۆی هەردوو تەقینەوەكەی دیمشقەوە، هێزە ئەمنییەكان ڕیگاكانیان داخستووە؛ هەر بۆیەیش هێشتا زیانە گیانی و ماڵییەكان نەزانراون.

تەقەینەوەی دووەم ناوەندی تەلەڤزیۆنی سووریای كردووەتە ئمانج، بەڵام بەپێی هەواڵی پەیامنێرەكەی \"بی بی سی\""، دەرگای دواوەی ڕادیۆ و تەلەڤزیۆنەكە پێكراون.

تەلەڤزیۆنی سووریایش ڕایگەیاند كە دیمەشق بە تەقاندنەوەی دوو ئۆتۆمبێل بەرەوڕووی هێرشی تیرۆریستان بووەتەوە.

دیمەشق، پایتەختی سووریا، لە مانگەكانی دیسەمبەر و یەنایەری ڕابردوو سێ تەقینەوەی بەخۆوە بینیوە. بە هۆیشیانەوە دەیان كەس كوژراون.


-PNA"
Top