سعوودیە و ئیتاڵیا باڵوێزى خۆیان لە دیمەشق دادەخەن

سعوودیە و ئیتاڵیا باڵوێزى خۆیان لە دیمەشق دادەخەن
هەریەك لە عەرەبستانى سعوودى و ئیتاڵیا باڵوێزگەى خۆیان لە دیمەشقى پایەتەختى سووریا داخست و دیپلۆماتەكانى ئەو دوو وڵاتە دیمەشقیان بەجێ هێشت. ئاژانسەكان گواستیانەوە.

سەرچاوەیەكى نێزیك لە باڵوێزگەى سعوودیە لە دیمەشق راى گەیاند، باڵوێزگەكە بەتەواوى داخراوە و هەموو دیپلۆماتەكانى سعوودیە كە ژمارەیان نێزیكەى 25 كەس دەبێ ئەو وڵاتەیان بەجێ هێشتووە، هەروەها پاسەوانەكانى باڵوێزگەكەیش رۆیشتوون كە ئەوانیش سعوودین.

سەرچاوەكە ئاماژەى بەوە دا چۆڵكردنەكە بەناوى مۆڵەت وەرگرتنەوە بووە بەمەبەستى چاككردنەوەى باڵەخانەكە، بەڵام گومان هەیە لەبەر چاكردنەوە بووبێ.

پێوەندییەكانى سعوودیە و دیمەشق لە چەند مانگى رابردوودا بەرەو گرژى چووە، ئەویش پاش ئەوەى سعوودیە و قەتەر داواى ناردنى هێزى ئاشتیپارێزى ناودەوڵەتییان كرد بۆ سووریا بەمەبەستى پاراستنى خەڵكى ئەو وڵاتە لە هێرشى هێزەكانى ئەسەد.

لەلایەكى ترەوە، وەزارەتى دەرەوەى ئیتاڵیا دوێنێ چوارشەم راى گەیاند بەشێوەیەكى كاتى باڵوێزگەى وڵاتەكەى لە دیمەشق دادەخا و ژمارەیەك لە فەمانبەرانى باڵوێزگەكەى كێشاوەتەوە، ئەویش وەك ناڕەزایى بەرامبەر ئەو \"توندوتیژییە قبووڵنەكراو\""ەى بەرامبەر خەڵكى نەیار بە حكوومەت پێڕەو دەكرێ."
Top