ئۆباما: كاتی ئه‌وه هاتووه كه‌به‌شار ئه‌سه‌د بڕوات
باراك ئۆباما سه‌رۆكی ویڵایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا رایگه‌یاند: كۆشكی سپی و هاوپه‌یمانانی هه‌موو هه‌وڵه‌كانی خۆیان بۆ راگرتنی توندوتیژی و كوشتن وسه‌ركوتكردنه‌كانی سوریا ده‌خه‌نه گه‌ڕ وته‌ئیكیدشی له‌سه‌ر ئه‌وه‌كردووه، كه به‌شار ئه‌سه‌دی سه‌رۆكی سوریا ده‌بێت له‌وه تێبگات، كه كاتی ئه‌وه هاتووه كورسی ده‌سه‌ڵات چۆڵ بكات و واز له حوكمرانی بهێنێت.
ئۆباما وتیشی: له ئێستادا هاوكارییه‌كی نزیكی نێوده‌وڵه‌تی بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه له‌گه‌ڵ قه‌یرانی سوریا شتێكی پێویسته‌و ده‌بێت هه‌مووڵایه‌ك تێبكۆشن بۆ ئه‌وه‌ی كوشتاره‌كانی سوریا رابگیردرێت.
سه‌رۆكی ئه‌مریكا له به‌شێكی تری قسه‌كانیدا راشیگه‌یاند: كاتی ئه‌وه هاتووه ده‌سه‌ڵات له سوریا بگۆڕدرێت و راگرتنی توندوتیژییه‌كانیش ته‌نها به ده‌ستی گه‌لی سوریا ده‌كرێت.