ئێران هاریكاری ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی وزه‌ی ئه‌تۆم ناكات
له‌دوو توێی راپۆرتێكی ئه‌و ئاژانسه‌دا نیگه‌رانی پیشاندراوه له‌به‌رامبه‌ر هاریكاری نه‌كردنی تاران و هه‌روه‌ها ترس و گومانكردن له‌ئه‌گه‌ری ره‌هه‌ندی سه‌ربازیی له چالاكییه ئه‌تۆمیه‌كانی ئێران‌دا. لای خۆشیه‌وه ئه‌سغه‌ر سوڵتانی نوێنه‌ری حكومه‌تی ئێران له‌ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی وزه‌ی ئه‌تۆم سووربوونی وڵاته‌كه‌ی پیشاندا له‌درێژه‌دان به وتووێژه‌كانیان له‌گه‌ڵ ئاژانسه‌كه‌دا بۆ ئه‌وه‌ی تاران بیسه‌لمێنێت كه چالاكییه ئه‌تۆمیه‌كانی ته‌نیا بۆ بواری مه‌ده‌نییه.