سوپای سووریا لە بۆردومانی ئەمڕۆی حمسدا 12 كەسی كوشت و 100ـیشی برندار كردووە
چالاكوان، نادر حوسێنی، بە رۆیتەرزی ڕاگەیاندووە \"سوپاس سووریای ئازاد، ڕێگە بە هێزەكانی حكوومەت نادات بێنە ناو باباعەمرووەوە.\"" ئەو گوتووشیەتی كە هێزەكانی حكوومەت بە تۆپی 130 ملیمەتری گەڕەكی باباعەمروی ڕەمەكیانە داوەتە بەر تۆپەكانی.
ئەو چالاكوانە گوتیشی كە لە نێو قوربانیاندا دوو منداڵ هەن.
ئەو ناوچانەی حمس كە دوو هەفتە زیاترە لە لایەن هێزەكانی سووپای سووریا بۆردومان دەكرێن، لەژێر كۆنترۆڵی بەرهەڵاَستاكارانی ڕژێمی سووریا دان."