چین ره‌خنه له ستراتێژی نوێی ئه‌مه‌ریکا ده‌گرێت
ده‌ریاوان (ئی یانگ) له‌م وتاره‌یدا گوتویه‌تی: چین و ئێران ئامانجی گوته‌کانی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی باراک ئۆباما بوون
په‌یامنێری بی.بی.سی، له چینه‌وه رایگه‌یاندووه، له کاتێکدا ئه‌م وتاره له لاپه‌ڕه‌ی یه‌که‌می گرینگ‌ترین رۆژنامه‌ی چین‌دا بڵاو کراوه‌ته‌وه، ره‌نگه له لایه‌ن ده‌سته‌ڵاتدارانی باڵای ئه‌م وڵاته‌وه په‌سند کرابێت.
رۆژنامه‌ی حزبی کۆمۆ‌نیستی چین داوای له حکوومه‌تی ئه‌م وڵاته کردووه که به‌ره‌وڕووی کرده‌کانی ئه‌مه‌ریکا ببێته‌وه.
ئه‌مه‌ریکایش گوتوویه‌تی پێویست ناکات چین نیگه‌رانی ستراتێژی نوێی به‌رگریکردنی ئه‌م وڵاته بێت.
(باراک ئۆباما) پێنجشه‌ممه‌ی رابرد،و وێڕای ئاماده‌بوون له باڵا‌خانه‌ی وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مه‌ریکا، پلانی ستراتێژیی وڵاته‌که‌ی له کاروباری سه‌ربازیدا راگه‌یاند.
له پێداچوونه‌وه‌ی بودجه‌ی وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مه‌ریکادا، به هۆی که‌مبوونه‌وه‌ی له راده‌به‌ده‌ری بودجه‌ی په‌نتاگۆن، هه‌زاران سه‌رباز و ئه‌فسه‌ری ئه‌م وڵاته له‌سه‌ر کار لاده‌به‌رێن.
له کاتێکدا رێژه‌ی هێزه‌کانی وشکانیی سوپای ئه‌مه‌ریکا داده‌به‌زێندرێت، ئه‌م وڵاته هێزه‌کانی ده‌رویاوانی و ئاسمانی خۆی له ئاسیادا به‌رز ده‌کاته‌وه.