حكومه‌تى میسر باڵیۆزى له ئیسرائیل كێشایه‌وه
ئه‌مرِۆ شه‌ممه، حكومه‌تى میسر به‌رامبه‌ر به كوشتنى سێ سه‌ربازى میسر له هێرشێكى ئیسرائیل‌دا، باڵیۆزخانه‌ى خۆى له ئیسرائیل كێشایه‌وه، و داوا له حكومه‌تى ئیسرائیل ده‌كات به‌فه‌رمى داواى لێبوردن بكات.
سه‌رۆكایه‌تى وه‌زیرانى میسر له كۆبونه‌ویه‌كدا برِیاریدا به بانگێشتكردنه‌وه‌ى باڵیۆزى وڵاته‌كه‌یان له ئیسرائیل دواى كوشتنى سێ سه‌ربازى میسر، و ئاماژه‌یان به‌وه‌دا كه چاوه‌رِوانى لێكۆڵینه‌وه ده‌كه‌ن له رِوداوه‌كه.
سه‌رۆكایه‌تى وه‌زیرانى میسر داواشی له حكومه‌تى ئیسرائیل كرد به‌فه‌رمى داوای لێبوردن بكات، تا میسر باڵیۆزخانه له ئیسرائیل بكاته‌وه.
شایانى باسه، دواى ئه‌وه‌ى گروپێكى نه‌ناسراو هێرش كرده سه‌ر ئیسرائیل و چماره‌یه‌ك كه‌سی كوشتن و برینداری كرد، هێزه‌كانى ئیسرائیل هێرشیان كرده سه‌ر سنورى میسر و له‌ئاكامدا سێ سه‌ربازى میسریان كوشت.