روسیا به‌رده‌وامه له پرِچه‌ك كردنى سوریا
ئه‌مرِۆ چوارشه‌ممه، \"رۆسۆبوروت ئه‌كسبۆرت\"" سه‌رۆكى كۆمه‌ڵه‌ى روسیاى گشتى، كه كۆمپانیایه‌كى فرۆشتنى چه‌كه، ئاشكرایی كرد كه روسیا به‌رده‌وامه له ناردنى چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نى و كه‌ره‌سته‌ى سه‌ربازى بۆ سوریا، هه‌رچه‌نده كۆمه‌ڵگاى نێوده‌وڵه‌تى داواى وه‌ستاندنى ناردنى چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نى ده‌كه‌ن بۆ وڵاتى سوریا و گوشارێكى زۆر هه‌یه له‌سه‌ر وه‌ستاندنى ناردنى چه‌ك بۆ سوریا.
تائێستا هیچ فه‌رمانێكمان له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه بۆ نه‌هاتوه له‌سه‌ر وه‌ستاندنى فرۆشتنى چه‌ك و كه‌ره‌سته‌ى سه‌ربازى به سوریا.
شایانى باسه هه‌فته‌ى رِابردو، \""هیلاری كلینتۆن\"" وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكا داواى له‌سه‌رجه‌م وڵاتانى جیهان كرد كه ناردنى چه‌ك و كه‌ره‌سته‌ى سه‌ربازى بۆ سوریا بوه‌ستێنن چونكه حكومه‌تى ئه‌و وڵاته بۆ سه‌ركوتكردنى هاوڵاتیان به‌كاریده‌هێنێت.
سه‌رچاوه/رادیۆ سه‌وا"